شۆفێرانی ئۆتۆبووس و مینی بووسه‌كانی شیركه‌تی پارسی جنووبی، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به باردوودۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست و حه‌قی سرویس ده‌ربڕی و خوازیاری چاكسازی له بواری مه‌عیشه‌تیان بوون. به وته‌ی نوێنه‌ری شۆفێرانی پارسی جنووبی، په‌یمانكاران پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نین و هه‌ر جار حه‌قده‌سته‌كانیان به نێوه‌چڵی په‌رداخت ده‌كه‌ن.