ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٥ و ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپخانه‌وه چه‌ند ناوچه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا و تیرۆریسته ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته ناوچه‌كانی منبج، شه‌هبا و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ریان به چڕی بۆردوومان كردووه و زیانێكی زۆریان به كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه گیانیه‌كانی ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ستدا نییه.