به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ناوبراو له ڕۆژانی داهاتوودا له‌سێداره بدرێت.
بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه به‌پێی ماده‌ی ٤٧٧ی یاسای ئیسلامی له ئاست حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و حوكمی ئێعدام له‌لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكام نیردراوه. دایكی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” ڕۆژی ڕابردوو له گرته ویدیۆیه‌كدا داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی جیهان كرد ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه بگرن. “ڕه‌زا ڕه‌سایی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌حنه به تۆمه‌تی “كوشتنی سه‌رۆكی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا.