کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگانكان له‌ هه‌ولێر

خویندکاران

خویندکاران

كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی یەکەمی سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دانەمەزراندنیان لە به‌رامبه‌ر ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ژمارەیەک لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوادەکەن حکومەت لە دامودەزگاکاندا دایان بمەزرێنێت. ئەمە لە کاتێکدایە كه‌ لە ماوەی ڕابردوودا، ئەو یەکەمانە به‌ دەیان جاری دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و خوازیاری دامەزراندیان بوون، بەڵام تا ئێستا حکومەت داواکەیانی جێبەجێ نەکردووە.