کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٦ی ئه‌هواز

ژماره‌یك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٦ی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌ دواكه‌وتووه‌كانی ئه‌و كرێكارانه‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.

ناڕازییان به‌ به‌ستنی جادده‌ و ڕێگه‌ نه‌دان به‌ هاتووچۆی ماشینه‌كان خوازیاری وه‌رگرتنی به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌سته‌ دواكه‌وتووه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه‌ بوون. سه‌ره‌ڕای چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستی  و مادده‌ خۆراكییه‌كان و دۆخی ناله‌باری ئابووری و هه‌ڵئاوسان له‌ ئێراندا، پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتی بۆ ئه‌و ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه‌. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانیان  هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌سته‌ دواكه‌وتووه‌كانی وه‌رده‌گرن.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah