کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌ و سه‌قز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، په‌ره‌ستاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بووون.