ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌شاره‌كانی شیراز و قه‌زوێن دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یین. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م ئوستانداری و زانكۆی زانیاریی پزیشكی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.