به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌شاری سه‌قز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێیان “عه‌باس خاتوونی”، “ڕه‌ئووف كه‌ریمی”، “یه‌حیا خاتوونی” و “محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی” له گۆڕستانی شه‌هناز، له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان نوێ كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیه، به دانیانی وێنه‌ی “محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی”، “یه‌حیا خاتوونی” و “نه‌سرین و شه‌هلا كه‌عبی” دوو په‌ره‌ستاری فیداكاری شاری سنه كه به بیانووی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن خه‌ڵخاڵیه‌وه له‌سێداره دران، یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت. به‌شدرابووان به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه كه تێیدا هاتووه: “كۆمه‌ڵه وه‌كوو جه‌ریانێكی چه‌پ و كۆمۆنیستی له ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی چالاكی ئاشكرای خۆی ڕاگه‌یاند و به‌سه‌دان ڕێبه‌ری كاریزما و چه‌پ و كۆمۆنیستی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خۆیان ئاشكرا كرد و به هه‌زاران كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به ده‌وریان دا كۆبوونه‌وه، كۆمه‌ڵه ئه‌و جه‌ریانه بوو كه ماهیه‌تی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو نوێنه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستی سه‌رمایه‌داری ناسی و له‌گه‌ڵیا به‌شه‌ڕ هات و له‌و ڕێگه‌یه‌دا نزیك به ٢ هه‌زار لاوی ئازا و بوێر گیانیان به‌ختكرد كه لاینكه‌م ٧٠ كه‌سیان ژن بوون. له شۆڕشی ئه‌مجاره‌ش كه له ڕێكه‌وتی ٢٦ خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی و پاش گیانه‌بختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ستیپێكرد، كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌وڵی دا ده‌نگی شۆڕشی شاره‌كانی كوردستان و ته‌واوی ئێران بێت، له‌و شۆڕشه‌دا به سه‌دان كه‌س گیانیان به‌ختكرد و برینداربوون، به هه‌زاران كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران و چه‌ند كه‌سیش له‌سێداره دران، یه‌كێك له‌وانه “محه‌ممه‌د حسێنی” بوو كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای نێوخۆ و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و خه‌ڵكی ناڕازی دروشمی “محه‌ممه‌د تۆ به ته‌نیا نیت”یان به‌رز كرده‌وه. ئێمه لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕوو به خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران ده‌ڵێین كه “محه‌ممه‌د حسێنی”یش یه‌كێكه له ٢ هه‌زار گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌ده”كان له‌كه‌یه‌كی نه‌نگه به‌ناو چاوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه. دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” به‌دوای ٤٣ ساڵ خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار ژنانی به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه هاورده مه‌یدان و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان وه‌كوو حیزبێكی داێكی تا به ئه‌مڕۆ چالاكیه كۆمۆنیستی و سۆسیالیستیه‌كانی خۆی ڕاگرتووه و درێژه‌ی پێ ده‌دات.