کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كۆمۆنیسته‌كان دژبه‌ ناتۆ، یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و گرانی و بێكاریی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌دان كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ كۆمۆنیست و دژه‌ ئیمپریالیسته‌كان، له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئیسپانیا، ئیتالیا، به‌ریتانیا و ئامریكا دژبه‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ناتۆیان له‌ وڵاتانی جیهان مه‌حكووم كرد.

به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ فاشیزم، ئاڵای سووریان هه‌ڵكرد و پشتیوانی خۆیان له‌ ته‌واوی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له‌شاری له‌نده‌ن به‌پێی بانگهێشتی ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی به‌ریتانیا و له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ لهئۆكراین، گرانی و كێشه‌ ئابوورییه‌كان، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌زاران كۆمۆنیست له‌ ئه‌یاله‌ته‌ جیاجیاكانی ئامریكاش كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌یان دژبه‌ باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، گرانی و بێكاریی به‌ڕێوه‌بردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌ركه‌وتنی زه‌حمه‌تكێشانی ئێكوادۆر پاش ١٨ ڕۆژ مانگرتن

komalah

مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی “شاڕدۆگۆل”ی پاریس

komalah

مووشكبارانی بنه‌كه‌كانی سپای قۆدس له‌ به‌نده‌ری لازقییه‌ له‌لایه‌ن ئێسڕائیله‌وه‌

komalah

هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئودسای له‌ باشووری ئۆكراین

komalah

ذی هندووه‌كانی هیندووستان دژی توندووتیژی ئیسلامگه‌راكان

komalah

خۆپێشاندانی سۆسیالیسته‌كانی ئۆرووپا دژبه‌ په‌یمانی ناتۆ

komalah