کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ عه‌سه‌لوویه‌ و بووشێهر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ عه‌سه‌لوویه‌ و بووشێهر 3

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، پێرسۆنێلی شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی پارسی جنووبی، ئاغاجه‌ری و عه‌سه‌لوویه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و مانیان گرتووه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌رحه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.