کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی له‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی له‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت، له‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران و دوورگه‌ی سیری دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن و خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، كوتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین.