به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی “ئێسفه‌نده‌قه‌ی”ی كرمان له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.
كرێكارانی ناڕازی ئه‌و مه‌عده‌نه خوازیاری په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو و پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی چه‌ند مانگه شیركه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و كێشه‌ی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. شایانی باسه كه شیركه‌تی “یاقووتی شار” كه په‌یمانكاری ئه‌و مهعدهنهیه پاش ته‌واوبوونی قهراردادهكهی، كارگه و ده‌فته‌ره‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی داخوازی كرێكاران په‌رداخت بكات چۆڵ كردووه.