کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی فولاد له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی فولاد له‌ ئه‌هواز 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی له‌سه‌كارده‌ركراوی سه‌نعه‌تی فولادی خووزستان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م گرووپی میللی فولاد له‌ شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.

مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، ٢٥ كرێكاری گرووپی میللی فولادی خووزستان به‌ بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركران. كرێكارانی بێكاركراو له‌ مافی بیمه‌ بێبه‌ری و حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه‌. ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراو له‌به‌رده‌م ئوستانداری و ده‌فته‌ری شیركه‌ت له‌ شاری ئه‌هواز كۆده‌بنه‌وه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستانی خووزستان سه‌ره‌نجیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌.