کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی كارخانه‌ی سیمانی خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی كارخانه‌ی سیمانی خووزستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی كارخانه‌ی سیمانی خووزستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی خووزستان به‌ دوو ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ له ‌سه‌ر كار ده‌ركراون و هێشتا داخوازییه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی بێكاركراوی ئه‌و كارخانه‌ بۆ چه‌نده‌مین جار له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون.