کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئێران سه‌درا

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئێران سه‌درا 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئێران سه‌درا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان له‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٨٠ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئێران سه‌درای بووشێهر ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ست و بیمه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕۆژی ڕابردوو هۆشداریان دایه‌ به‌رپرسانی شیركه‌ت و ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ ته‌واوی مان ده‌گرن.