ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شار ئه‌رده‌بیل له به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كۆبوونه‌وه.
خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به بیانووی سازكردنی مه‌سكه‌نی میللی پاره‌یه‌كه‌ی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و چه‌ند ساڵه چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ٥٠ له سه‌دی پڕۆژه‌كه‌ش ئاماده نه‌كراوه و خێزانه‌كانیان به‌هۆی گرانی كرێ خانوو و هه‌ڵاوسان له ژێر گوشار دان.