خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و قائیمشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
ناڕازیان به ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی جێژنانه، سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵ، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.