ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی “ڕه‌شت“، “ئه‌راك“، “شووش“، “كه‌رخه“، “شووشته‌ر“، “ئه‌هواز” و “كرمان” و چه‌ند شاری دیكه به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به به‌رپرسانی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست خراپی باری مه‌عیشه‌ت و سه‌ختی گوزه‌رانی ژیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قدسته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی ده‌رمان بوون.