کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ پارێزگاكانی كرماشان و خووزستان دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، شووش و ئه‌هواز له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.