ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له چه‌ند شاری ئێران، دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش، شووشته‌ر، كه‌رخه، حه‌فت ته‌په، كرماشان و ڕه‌شت دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.