شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م هۆتێلی مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” دا كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سیاسیه به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له شاری ئۆسلۆی نۆ‌رویژ، ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م هۆتێلی مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دی، دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سیاسیه به‌ندكراوه ده‌ربڕی. هاوكات بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له قوربانیانی چوار ده‌یه سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، پێشانگایه‌كیان له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی قوربانیان كرده‌وه و مۆمیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم گرساند.