ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیان له وڵاتانی ئا‌مریكا، كانادا و ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی، ئێرانیان له شاره‌كانی وه‌نكۆڤێر و كله‌گری كانادا كۆبوونه‌وه و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له هیۆستۆنی تێگزاس له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی ئاڵمان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ مانگرتنیان دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاند و له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ركردنی باڵیۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته و به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران بوون.