ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له سوید و دانمارك بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئێرانیانی تاراوگه دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی ٤٤ به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم له ئورووپا، كانادا، ئۆستڕاڵیا و ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن ڕێگه له ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران بگرن و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم سزا بده‌ن.