کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٤٦ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وی بۆمب له‌ كابۆل

كوژران و برینداربوونی ٤٦ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وی بۆمب له‌ كابۆل 2

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆمبێك له‌ ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌ شاری كابۆل ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆمبێك له‌ ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی منداڵانی له‌ ناوچه‌ی شێعه‌نشینی ده‌شتی به‌رچی شاری كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا ڕێژه‌ی قۆربانیان به‌رزبێته‌وه‌.