به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی پاوه- ڕه‌ه‌وانسه‌ر و كرماشان- ڕه‌وانسه‌ر، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌م كه له مێحوه‌ری پاوه بۆ ڕه‌وانسه‌ر له نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌واری ڕوویداوه، هاووڵاتیه‌ك گیانی له ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوی دووهه‌م كه له نزێك گوندی “به‌درئاباد” له جاده‌ی نێوان كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر ڕوویداوه، ئۆتوبووسێك وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه ١٤ كه‌س بریندار بوون كه برینی دوو كه‌سیان سووك بووه و ١٢ برینداری دیكه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كراون.