کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی شه‌ش سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ زاهیدان

كوژران و برینداربوونی شه‌ش سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ زاهیدان 2

به‌یانی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له‌ جاده‌ی نێوان زابۆل بۆ زاهیدان، شه‌ش سووختبه‌ر كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ر له‌ جاده‌ی زابۆل بۆ زاهیدان و نزێك له‌ ناوچه‌ی لووتكه‌ پێكیان داداوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سووختبه‌رێك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و پێنج سووختبه‌ری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.