شه‌وی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی ته‌قه‌ی بێ زابیتهی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی به‌لووچ، چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شه‌وی دووشه‌ممه چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم له خاش و هه‌ڵهاتن، له وڵامدا هێزكانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكیان له مێحوه‌ری خاش بۆ ئێرانشار دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، منداڵێكی یه‌ك ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “فاتمه بامری” گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د بامری” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، “حه‌سه‌ن بامری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “زه‌ینه‌ب بامری” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.