له ڕۆژانی ڕابردوودا، پیاوێکی خه‌ڵكی شیراز ئاگری لە جه‌سته‌ی هاوسەر و بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بەردا و پاش چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوێكی خه‌ڵكی شیراز به هۆی كێشه‌ی خێزانی ئاگری له جه‌سته‌ی هاوژینه‌كه‌ی و خه‌زووری به‌رداوه و هه‌ر دوو كیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌و ڕووداوه‌دا دوو خۆشكی هاوژینه‌كه‌ی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و تاوانبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئاماری توندووتیژی و كوشتنی ژنان به ڕێژه‌یێكی به‌رچاو زیادی كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٤وه تا به ئه‌مڕۆ ١٣٠ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.