له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شوانێكی خه‌ڵكی گوندی “گه‌زگه‌زه‌ك”ی سه‌ر به‌پیرانشار به‌ناوی “حه‌سه‌ن مورادیان” و ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌سه‌ن مورادیان” به وانتێكی سایپاوه له ناوچه‌ی كوێستانی “كۆكا” ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ به‌ڵام ئۆتۆمبێلی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له یه‌كێك له پێچه‌كانی ئه‌و جاده‌یه، خۆیان كێشاوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا و له به‌رزایی خستوویانه‌ته خواره‌وه و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه دژبه هێزه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ته‌قه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن.