ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه، “حسێن مه‌له‌كی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری قودسی تاران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن مه‌له‌كی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” دا ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگی بووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان. شه‌وی هه‌ینی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیم ئه‌و لاوه‌یان له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا شناسایی كرد و دایانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتیان. به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی ئه‌و لاوه چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش ماڵئاوایی له‌ژیان كردبوو و خۆی نان هێنه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه. شایانی باسه كه ته‌رمه‌كه‌ی پاش دوو ڕۆژ ڕاده‌ستی خزم و كه‌س و كاری كراوه