به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی بانه‌وه‌ڕه‌ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی محه‌ممه‌د ڕه‌حیمی به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی شارستانی پاوه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی محه‌ممه‌د ڕه‌حیمی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی به‌خت كردووه.
