ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا كارواشێكی له شاری دێرك كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان به‌خت كرد و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا سه‌ری ژێنكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵیان له ناوچه‌ی شه‌هبا بڕییه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنی سه‌دان چه‌كدار و كه‌ڕه‌سته‌ی نیزامی بۆ سنووره‌كانی ئه‌عزاز و منبج، په‌هباده‌كانی توركیا كارواشێكیان له شاری دێرك كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو شارومه‌ندی مه‌ده‌نی گیانیان به‌خت كرد و دوو كه‌سی دیكه‌س بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیرۆریسته ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له ناوچه‌ی شه‌هبا و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت ژنێكی كوردیان به ناوی “ئامینه حه‌نان” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ سه‌ر بڕیوه و كاتێك هاوژینه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ له‌گه‌ڵ سه‌ری بڕیوی ئامینه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. له به‌ره‌كانی شه‌ڕی منبج، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك شارۆچكه‌ی خه‌فسه و وێستگه‌ی ئاوی بابیر و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی كۆیرسیان ڕزگار كرد و مێحوه‌ری ته‌بقا و منبجیان به یه‌كه‌وه به‌سته‌وه. هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گورزی گوشه‌نده‌یان له تیرۆریستان وه‌شاندووه و كه‌لاكی ده‌یان تیرۆریست له ده‌ست شه‌رڤانان دایه.