کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سیخۆڕی ئه‌مریكا و ئاڵمان به‌سه‌ر سه‌دان وڵات له‌ جیهان

سیخۆڕی ئه‌مریكا و ئاڵمان به‌سه‌ر

سیخۆڕی ئه‌مریكا و ئاڵمان به‌سه‌ر

رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست له‌ ڕاپۆرتێكیدا بڵاویکردەوە، ھەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئاڵمان لە رێگەی کۆمپانیای کریپتۆ  AGوە، بۆ دەیان ساڵ سیخوڕییان بەسەر زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی دنیاوە کردووە.

رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست، لەژێر ناونیشانی “‌کودەتای ھەواڵگریی سەدە”دا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە كه‌ تێیدا ھاتووە، سازمانی “سی ئای ئەی” ئەمریکا و ھەواڵگریی ئاڵمانی غه‌ربی، کۆمپانیاکەیان بەکارھێناوە بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاریی و خوێندنەوەی ئەو ئامێرە ھەواڵگرییانەی کۆمپانیاکە بە وڵاتانی دیکەی فرۆشتووە. ئەوەش ھاتووە، لەو وڵاتانەی کۆمپانیاکە ئامێر و پێداویستی ھەواڵگری پێفرۆشتوون، ھەریەک لە ئێران، ھێندوستان، پاکستان، گروپە چەکدارە ناحکومییەکان و واتیکانیشی تێدایە. شایانی باسه‌، تا ئێستا ھیچ یەکێک لەو وڵاتانەی ئامێری ھەواڵگرییان لە کۆمپانیاکە کڕیوە، نەیان زانیوە کە بە کڕینی ئامێرەکان، ھەم پارەیان بە سی ئای ئەی داوە و ھەم زانیاریی و نھێنی وڵاتەکانیشیان.