له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی كچی زانكۆی ئیلام و قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی تاران هه‌وڵی خۆكوژیان دا و خوێندكاره‌كه‌ی زانكۆی ئیلام گیانی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام ئه‌و قوتابییه ڕزگار كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارێكی بواری ئه‌ندازیاری به‌رق له زانكۆی ئیلام پاش بیستنی هه‌واڵی مردنی یه‌كێك له ئازیزانی له بووشێهر، له ده‌روه‌ی شاری ئیلام له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. هه‌روه‌ها قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی تاران كه به‌نیاز بوو له‌سه‌ر پردێكی به‌رزدا خۆی به‌رباته خواره‌وه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕزگار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژنامه‌ی جیهانی سه‌نعه‌ت ڕۆژی ١٠ی به‌فرانبار له یادداشتێكدا باسی له ڕه‌ونه‌قی خۆكوژی له ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كی پڕمانا له نێوان نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ژاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ڕه‌وانی و نرخی خۆكوژی كردبوو. به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س له ئێران له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.