به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی بنكه‌ی سه‌بازی گوندی “بایه‌ڵه”ی مه‌ریوان، كێڵگه و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكیان ئاگر داوه و زیانێكی زۆریان به دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ر ساڵه دارستانه‌كانی گوندی “بایه‌ڵه” ده‌سووتێنن به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاگره‌كه بۆ كێڵگه و زه‌وی كشتووكاڵی گونده‌كانی “له‌نج ئاوا”، بایه‌ڵه” و چه‌ند گوندی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و ٥٠ هێكتار به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزی جووتیارانی له ناو بردووه.