لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ڕۆیا جەلالی”، چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه پارێزی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای ٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
“ڕۆیا جه‌لالی” ڕۆژی سێشەممە ١٤ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی پار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و به دوای یه‌ك مانگ به دانانی وه‌سێقه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ئەم چالاکە کوردە دواجار ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممە (٣ی مارس) دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، ئازاد کرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو هاوژینی “خه‌بات مه‌فاخری” چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی شاری سنه‌یه كه سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مسال له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به هه‌مان تۆمه‌ت سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.