ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “ئیلهام ئه‌فكاری” خۆشكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “نه‌وید ئه‌فكاری”دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیلهام ئه‌فكاری” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش و له‌ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان ڕاگوێزرا، سه‌ره‌تا ئیداره‌ی ئیتلاعات ویستی په‌روه‌نده‌سازی بۆ بكات و پرۆپاگه‌ندای زۆری بۆ سازكرد به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.