کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ٨ ساڵ زیندان به‌سه‌ر “ئاره‌ش مورادی”

به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئاره‌ش مورادی” ده‌روێشی گونابادی به‌ندكراوی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ ٨ ساڵ زیندان ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران، “ئاره‌ش مورادی” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی بیروڕای گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری و خۆمه‌ینی” به‌ هه‌شت ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه‌. ناوبراو له‌ ڕووداوه‌كانی شه‌قامی گوڵستانی حه‌وته‌م له‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندان و یه‌كی ڕه‌شه‌مه‌ی ٩٦ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر ماڵی “نوورعه‌لی تابه‌نده‌”، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٤٠٠ ده‌روێشی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی لاوان

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئانارشیست و چه‌پ له‌ ئه‌مریكا و ئیتالیا

-

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ پترۆشیمی ڕازی

-

به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ژنان

-

هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رچنار

-