به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئاره‌ش مورادی” ده‌روێشی گونابادی به‌ندكراوی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ٨ ساڵ زیندان ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران، “ئاره‌ش مورادی” به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی بیروڕای گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری و خۆمه‌ینی” به هه‌شت ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. ناوبراو له ڕووداوه‌كانی شه‌قامی گوڵستانی حه‌وته‌م له ٣٠ی ڕێبه‌ندان و یه‌كی ڕه‌شه‌مه‌ی ٩٦ كه هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵی “نوورعه‌لی تابه‌نده”، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٤٠٠ ده‌روێشی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.