له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا،ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٧ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “فائیزه عه‌بدی پور” چالاكی خوێندكاری و یه‌ك ساڵ زیندان و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق به‌سه‌ر “له‌یلا مه‌نسوور” چالاكی بواری ژناندا سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فائیزه عه‌بدی پور” چالاكی خوێندكاری قۆتاغی كارناسی ئه‌رشه‌دی زانكۆی مازه‌نده‌رانه و به تۆمه‌تی ” تێكدانی نه‌زم و ئه‌منیه‌تی میللی” به ٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی سزا دراوه، ناوبراو له به‌رواری ١ی سه‌ماوه‌زی ئه‌مساڵدا له شاری گورگان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د كرابوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “له‌یلا مه‌نسوور” چالاكی ژنانی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق، قه‌ده‌غه‌ی چالاكی سیاسی و ئه‌ندامه‌تی له حیزب و گرووپه سیاسیه‌كان و دووخرانه‌وه له تاران و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سزا دراوه.