کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له‌ بۆكان

“دیار به‌ختیاری سه‌را” و “مه‌تین سیاهی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ زیندانی ته‌عزیزی و ٦٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراون.

به‌پێی حوكمی دادگاه، “دیار به‌ختیاری سه‌را” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “هه‌ڵگرتنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌” به‌ سێ مانگ زیندان و “سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” به‌ شه‌ش مانگ و ١٩١ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و هه‌روه‌ها به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به‌ ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق سزا دراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “مه‌تین سیاهی” به‌ هه‌مان تۆمه‌ت به‌ ٩ مانگ و ١٩١ ڕۆژ زیندان و ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-