کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو چالاكی سیاسی له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر دوو چالاكی سیاسی له‌ تاران 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر “عه‌لی ڕه‌زایی” و حورا نیكبه‌خت” دا سه‌پاند.

“عه‌لی ڕه‌زایی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. هه‌روه‌ها، “حورا نیكبه‌خت” به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ په‌روه‌نده‌یێكی تازه‌دا له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی دیكه‌ مه‌حكووم كراوه‌.