“هیوا عه‌زیزپور” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی سه‌قز كه به دانانی وه‌سیقه به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٣٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هیوا عه‌زیزپور” له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه ژاراویكردنی قوتابیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواتر له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی قازی “جه‌واد موسته‌فایی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی دیكه مه‌حكووم كرا. هیوا ته‌نیا به بیانووی فیلم گرتن له قوتابیانی ژاراویكراو ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه. ناوبراو ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی نینجا بووه و له ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.