ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، “نێدا فتووحی” مامۆستای پێشووی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران و بسپۆڕی بواری ئه‌ندازیاری “ئای.تی”، له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تارانه‌وه به شه‌ش ساڵ و ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
“نێدا فتووحی” مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی گرووپی عیرفانی حه‌ڵقه، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی قازی “ئیمان ئەفشاری” بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات”، به ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت لە ڕێگه‌ی ئەندامبوون لە گرووپی نایاسایی” به ٣ ساڵ بەندکران مه‌حكووم و حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه پشڕاست كراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی پارێزگای ئه‌راك به ناوی “سه‌لاحه‌دین خه‌له‌ج ئه‌سه‌دی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئهراكهوه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” به ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق سزا دراوه.