له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی گوندی “دۆڵاو”ی سنه به‌ناوی “سیامه‌ك داوودی”، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیامه‌ك داوودی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا و له‌وێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه به‌ندكراوه زۆر هه‌ژارن و دایكی نه‌خۆشه و ماوه‌ی ٨ ساڵه فه‌له‌ج له ماڵدا كه‌وتووه و باوكی ناوبراویش دۆخی ته‌ندرووستی به ته‌واوه‌تی تێكچووه و نیگه‌رانی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی.