“سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” چالاكی مافی منداڵان و خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاری زانكۆی خواڕه‌زمی، له‌لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تارانه‌ه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
“سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” ڕۆژی ٢٣ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناسراو به به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرا. ناوبراو پاش دوو حه‌فته لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕاگوێزرا و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردووش له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به ١٨ ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.