کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی و فه‌رهه‌نگی له‌ كه‌ره‌ج

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، “سیامه‌ك نه‌سیری” به‌ندكراوی سیاسی و “تاهر ئه‌سغه‌رپور” چالاكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سیامه‌ك نه‌سیری چالاكی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی”، ” تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه‌ له‌ زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “تاهر ئه‌سغه‌رپور” چالاكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لمیان” به‌ چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگردانی پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “كاوه‌ سه‌ڕاف” كاسبكاری گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت

-

بەیاننامەی لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بۆ بایکۆتی هەڵبژار‏دنی ڕژیم

-

برینداربوونی ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

بانگهێشتی “سوونیا شه‌ریفی” بۆ دادگای ئاودانان

-

ئاگرگرتنی بازاڕای تاناكۆرای هه‌ولێر و ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س

-