له ڕۆژانی ڕابردوو، “بێهراد ئازه‌رگان” چالاكی مه‌ده‌نی و شارومه‌ندی به‌هائی خه‌ڵكی تاران، له لایه‌ن لقی دووی دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
“مه‌راد ئازه‌رگان” چالاكی مه‌ده‌نی، شارومه‌ندی به‌هائی و ژه‌نیاری موزیك، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “ئه‌ندامتی له كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كان”، له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی، به ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حكوم كراوه.