ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، لاوێكی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی ئیزه به‌ناوی “عه‌باس موجاهد كوركوری” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باس موجاهد كوركوری” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیزه‌وه به تۆمه‌تی “كوشتنی كیان پیرفه‌له‌ك” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه له‌حاڵێكدا خۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “پیرفه‌له‌ك”یش ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی “كیان”یان كوشتووه هێزه‌كانی ڕژیم بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی سێ لاوی ئازادیخوازی ئیزه به‌ناوه‌كانی “عه‌باس موجاهد كوركوری”، “مه‌حموود ئه‌حمه‌دی” و “حسێن سه‌عیدی” له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره و شه‌ڕ و پێكدادانه هاته ئاراوه و “مه‌حموود” و “حسێن” گیانیان له‌ده‌ستدا و “عه‌باس” به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هێشتا ته‌رمی هاوڕێكانی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌وه.