کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌گه‌ڵ ڕه‌زا شه‌هابی و حه‌سه‌ن سه‌عیدی

دیداری چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌گه‌ڵ ڕه‌زا شه‌هابی و حه‌سه‌ن سه‌عیدی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سنفی و كرێكاری تاران سه‌ردانی ماڵی ڕه‌زا شه‌هابی  و حه‌سه‌ن سه‌عیدی دوو چالاكی كرێكاری ئازادكراو له‌ زیندانیان كرد.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، ڕه‌زا شه‌هابی و حه‌سه‌ن سه‌عیدی ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌یوان موهته‌دی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران پاش ماوه‌یه‌ك به‌ندكران له‌ زیندانی ئێڤین به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كران. ڕۆژی سێشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌وانه ئیسماعیل عه‌بدی، سه‌ردانی ئه‌و سێ چالاكه‌ كرێكارییه‌یان كرد و حیمایه‌تیان له‌ كار و چالاكییه‌كانیان كرد.